وەزارەتى ژینگە: 4000 کیلۆمەتر چوارگۆشەمان لە مین پاککردووەتەوە
دانیار فاروق 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وەزارەتى ژینگەى عێراق ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا چوار هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە مین و پاشماوەکانى جەنگ پاککردووەتەوە.
زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر چوار گۆشە ماوە پاکبکرێتەوە
مستەفا حەمید، بەڕێوەبەرى بەشى هۆشیارى و ڕاگەیاندن لە فەرمانگەى کاروبارى مین لە وەزارەتى ژینگەى عێراق، بە میدیاى عێراقى ڕاگەیاندووە، ئەو پانتاییەى لە ساڵى 2003ـوە، لە عێراق پیس بووە، گەیشتووەتە شەش هەزار و 793 کیلۆمەتر چوارگۆشە، ئەوەشى ماوە ئێستا پاکبکرێتەوە، دوو هەزار و 738 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
نیوەی ناوچە بە مینڕێژکراوەکان دەکەوێتە پارێزگای بەسڕەوە
ئاماژەى بەوەشکرد، نیوەى ناوچە بە مینڕێژکراوەکان دەکەوێتە پارێزگاى بەسڕەوە، ڕوونیشیکردەوە، ئەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لەبارەى ئامارى قوربانییان بە تەقینەوەى مین، ڕاست نییە. ژمارەکە 35 هەزار و 413 قوربانییە، نەک 50 هەزار.
دانیار فاروق
1 کاتژمێر پێش ئێستا