عەلی زەیدی: هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگی عێراقە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەشبینی خۆی بۆ بووژانەوەی عێراق لە ڕێگەی کارکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە دەربڕی، لە بەرامبەردا عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پابەندبوونی خۆی بە مامەڵەی یەکسان لەگەڵ سەرجەم بەشەکانی عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند “هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگی عێراقە”.

کارکردنی هاوبەش لەگەڵ بەغداد و بووژانەوەی عێراق


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لەو باوەڕەدایە لەگەڵ بەغداد بەیەکەوە کاری باش بکەن. سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە هەرچەندە لە چەند ساڵی ڕابردوودا کاری باشیان بەیەکەوە نەبووە، بەڵام لە ئێستاوە دەتوانن کاری باشتر بکەن چونکە عێراق خاوەن نەوت و داهاتێکی زۆرە. ترەمپ جەختی کردەوە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئەو کارە ئەنجام دەدەن و لەو ڕێگەیەوە عێراق دەبووژێتەوە.

مامەڵەی یەکسان لەگەڵ سەرجەم ناوچەکانی عێراق


دوابەدوای قسەکانی ترەمپ، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ هەموو پارچەکانی عێراق وەک یەک دەکات و جیاوازی لەنێوان هیچ بەشێکی وڵاتەکەدا ناکات. زەیدی ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق وەک یەک جەستە دەبینێت و ناکرێت مرۆڤ هیچ بەشێک لە جەستەی خۆی ببڕێت.

پێگە و گرنگیی هەرێمی کوردستان لە عێراقدا


سەرۆکوەزیرانی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا بە دیاریکراوی باسی لە پێگەی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگی عێراقە و هیچ جیاوازییەک لە نێوان هەرێم و بەشەکانی دیکەی وڵاتەکەیدا نییە.

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا