بانکى گەشەپێدان پێشینەى 60 ملیۆن دەداتە فەرمانبەران
بانکى گەشەپێدانى نێودەوڵەتى، پێشنیازێکى ڕاگەیاندووە بۆ پێدانى پێشینە بە فەرمانبەران، کە بڕەکەى دەگاتە 60 ملیۆن دینار و دانەوەى قەرزەکەش دواى 7 ساڵ دەبێت.
پێشینەکە دەدرێت بەو مووچەخۆرانەی مووچەکانیان لەو بانکە تەوتین کراوە
بانکى گەشەپێدانى نێودەوڵەتى، لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو مووچەخۆرانەى مووچەکانیان لە بانکەکە تەوتین کراوە، پێشینەیەکى قەرزیان پێدەدرێت کە دەگاتە 60 ملیۆن دینارى عێراقی و ماوەى قەرزەکەش لە حەوت ساڵدا وەردەگیرێتەوە.
لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە داواکار شەش هێندەی مووچەکەی قەرز وەردەگرێت
باسی لەوەشکردووە، لە ڕێگەى کارتى بانکەیانەوە دەکرێت داواکار شەش هێندەى مووچەکەى وەک قەرز وەربگرێت.
خزمەتگوزارییەکە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و تایبەت دەگرێتەوە
بانکى گەشەپێدانى نێودەوڵەتى ڕاشیگەیاندووە، خزمەتگوزارییەکانیان فەرمانبەرانى کەرتى گشتى و تایبەت دەگرێتەوە.
بانکى گەشەپێدانى نێودەوڵەتى ڕوونیشیکردووەتەوە، خزمەتگوزارییەکانیان تەمویلى قەرز و دابینکردنى بودجە بۆ وەبەرهێنانیش دەگرێتەوە، لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانى بەڕێوەبردنى هەژمارە بانکییەکان بەشێوەیەکى پارێزراو".
بەستەری بانکەکە
بانکەکە، بەستەرێکى داناوە بۆ ئەو خوازیارانەى دەیانەوێت ئەو بڕى قەرزە وەربگرن: https://www.idb.iq/iq/ar/retail/loans#loanId=1
4 کاتژمێر پێش ئێستا