ڕاپرسییەک: ئۆزەل حیزب دروست بکات زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت

عەدنان ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی دوورخراوەی جەهەپە. فۆتۆ: AA
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی دوورخراوەی جەهەپە. فۆتۆ: AA

نوێترین ڕاپرسی لە تورکیا دەریدەخات؛ ئەگەر ئۆزگور ئۆزەل حیزبێکی نوێ دروستبکات، پێش ئاکپارتی دەکەوێت و دەسەڵات دەگرێتە دەست.

ڕاپرسییەکە لە 60 شاری باکووری کوردستان و تورکیا کراوە

ڕاپرسییەکە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی "گویندەمار" لە 60 شاری باکووری کوردستان و تورکیا کراوە و بەگوێرەی ئەنجامەکان دەرکەوتووە؛ 34.9%ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە، دەنگ بەو حیزبە دەدەن کە چاوەڕوان دەکرێت ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی دوورخراوەی جەهەپە دروستی بکات.

ڕێژەی دەنگدان بۆ جەهەپە

بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، تەنیا 4.32% دەنگ بە جەهەپە دەدەن، کە بە بڕیاری دادگا گەڕێنراوەتەوە بۆ ژێر دەستی کەمال کڵچدارئۆغڵو.

ئاکپارتی بە چوار خاڵ بە دوای حیزبە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆزەلەوەیە

ئاکپارتی کە لە 2022ـەوە دەسەڵاتی تورکیای بەدەستە، دەنگی 30.4%ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکەی بەدەستهێناوە و بە 4 خاڵ دوای حیزبە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆزەل کەوتووە.

دەنگی حیزبەکانی دیکە بە گوێرەی ڕاپرسییەکە

دەنگی حیزبەکانی دیکە لە ڕاپرسییەکەدا بەم جۆرە بووە؛ پارتی دەم 7%، پارتی زەفەر 4.9%، مەهەپە 4.7% و ئیی پارتیش 4.6%.

چاوەڕوان دەکرێت لە ئەگەری شکستهێنانی ئۆزەل بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی جەهەپە، ئەو حیزبە بەجێبهێڵێت و حیزبێکی نوێ دروست بکات، کە بەهێزترین ئەگەر ئەوەیە ناوی "پارتی نوێ" بێت.

عەدنان ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا