سێنتکۆم: گەڕێکی دیکەی هێرشمان بۆسەر ئێران دەستپێکرد

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش ناسراو بە سێنتکۆم
لۆگۆی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش ناسراو بە سێنتکۆم

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، هاوکات لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی بۆسەر ئێران، گەڕێکی دیکەی هێرشیان بۆسەر ئەو وڵاتە دەستپێکردووە.

 بە ئامانجی لاوازکردنی تواناکانی ئێران

سێنتکۆم لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، کاتژمێر 3ـی ئێوارە بەکاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا، سێنتکۆم گەڕێکی دیکەی هێرشی بۆ لاوازکردنی تواناکانی ئێران بۆ هێرشکردنەسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە هوورمز دەستپێکرد.

هێرشەکان هاوکاتن لەگەڵ سەپاندنەوەی گەمارۆی دەریایی لە دژی ئێران

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هێرشانە هاوکاتن لەگەڵ ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی دژی ناوچە کەناراوییەکان و بەندەرەکانی ئێران.

بە گوتەی سێنتکۆم، کاتژمێری 11ـی ئەمشەو بەکاتی هەرێمی کوردستان، گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆسەر ئێران، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا