چەند زانیارییەک لەسەر شێرپەنجەی پەنکریاس
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پەنکریاس یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە و فرمانی سەرەکیی بریتییە لە دروستکردنی ئەنزیمی تایبەت بە هەرسکردنی خۆراک و دروستکردنی ئەو هۆرمۆنانەی کە ڕۆڵیان لە رێکخستنەوەی ئاستی شەکری خوێندا هەیە، شێرپەنجەی پەنکریاس لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هەتاوەکو بە چەند ئەندامێکی دیکەدا بڵاونەبێتەوە، پێینازانرێت و دەستنیشان ناکرێت، ئەمەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا نەخۆشییەکە نیشانەیەکی ئەوتۆی نییە.
نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس چین؟
شێرپەنجەی پەنکریاس لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا نیشانەیەکی ئەوتۆی نییە، بەڵام لە قۆناغەکانی کۆتاییدا دەکرێت ئەم نیشانانەی خوارەوە دەربکەون:
- ئازاری سک کە بۆ کەلەکە و پشت بڵاودەبێتەوە
- دابەزینی کێشی بێ هۆکار
- زەردوویی کە لە پێست و سپێنەی چاودا دەردەکەوێت
- کاڵبوونی رەنگی پیسایی
- تۆخبوونی رەنگی میز
- خوران
- هەستکردن بە هیلاکی و بێهێزی
هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس چین؟
باوترین هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس بریتین لە:
- جگەرەکێشان
- نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو
- هەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس
- بۆماوەیی
- قەڵەوی
- هەڵکشانی تەمەن
- خواردنەوە کحولییەکان
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا