هیوا پاشایی لە دیارترین ئەو هونەرمەندانەیە کە کار لەسەر هونەری پیکسڵ دەکەن
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هیوا پاشایی لە شێوەکارە نوێگەرەکانی کوردە، ساڵی 1979 لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە؛ ئێستا لە وڵاتی ئەمریکا دەژی و پرۆفیسۆری بواری هونەرە.

کار بە شێوازی پیکسڵ دەکات
وێڕای دروستکردنی کاری هونەری، وانەبێژە و وەکو ڕێکخەری هونەرییش کار دەکات، بە شێوەیەکی گشتی، کارە هونەرییەکانی هیوا پاشایی نوێگەرن و پشت بە شێوازی پیکسڵ دەبەستن و سەر بە ڕەوتی ڕیاڵیزمن.

دەستپێشخەر بووە لە هونەری پیکسڵدا
بەشێک لە ڕەخنەگرانی هونەر جەخت لەوە دەکەنەوە هیوا پاشایی لە سەرەتاییترین ئەو هونەرمەندە کوردانەیە کە دەستپێشخەر بوون لە بەکارهێنانی شێوازی پیکسڵ لە هونەری کوردیدا.
لە ناوەڕۆکی کارەکانیدا، هیوا پاشایی پشت بە پرسە نەتەوەییەکانی کورد، ئازادی ژنان و سیمبولەکان دەبەستێت.

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا