کەشناسیی عێراق: سبەی پلەکانی گەرما لە 3 پارێزگا دەگەنە 50 پلەی سیلیزی

کیژان مەحمود 3 کاتژمێر پێش ئێستا
هەرێمی کوردستان و عێراق لەژێر کاریگەریی شەپۆلێکی گەرمای بەتین دان
هەرێمی کوردستان و عێراق لەژێر کاریگەریی شەپۆلێکی گەرمای بەتین دان

هەرێمی کوردستان و عێراق لەژێر کاریگەریی شەپۆلێکی گەرمای بەتین دان و پێشبینی دەکرێت لە چەند ناوچەیەک پلەکانی گەرما بگەنە ئاستی نیوەکوڵان.

دۆخی گەرما لە هەرێمی کوردستان

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ کەشوهەوا لە شارەکان گەرم دەبێت. پلەی گەرما لە هەولێر 42، سلێمانی 41 و دهۆک 42 پلەی سیلیزییە. هەروەها هەڵەبجە بە 44 پلە و ناوچەی گەرمیان بە 47 پلە، بە گەرمترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەژمار دەکرێن. لە بەرانبەردا، حاجی ئۆمەران بە 33 پلە و پیرمام بە 39 پلە، فێنکترین ناوچەن.

پێشبینییەکانی سبەی بۆ ناوچەکانی هەرێم

بۆ سبەی سێشەممە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما لە هەولێر بگاتە 43، سلێمانی 42 و دهۆک 43 پلە. هەریەکە لە هەڵەبجە و چەمچەماڵ 44 پلە دەبن و ناوچەی گەرمیان لەسەر ئاستی 47 پلەی سیلیزی جێگیر دەبێت.

گەرمای 50 پلە لە پارێزگاکانی عێراق

دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، سبەی شەپۆلێکی توندی گەرما سەرتاسەری وڵات دەگرێتەوە. لە پارێزگاکانی کەرکووک 45 پلە و ئەنبار 46 پلە تۆمار دەکرێت. پارێزگاکانی بەغداد، دیالە، سەڵاحەدین، واست، بابل و دیوانییە دەگەنە 47 پلە. هەروەها لە کەربەلا، نەجەف و موسەمما پلەی گەرما دەگاتە 48 پلەی سیلیزی.

گەیشتن بە ئاستی نیوەکوڵان

توندترین کاریگەریی شەپۆلی گەرماکە لە پارێزگاکانی خوارووی عێراق دەبێت. کەشناسی پێشبینی دەکات لە هەریەکە لە پارێزگاکانی (میسان، زیقار و بەسڕە) پلەکانی گەرما بگەنە 50 پلەی سیلیزی، کە ئەمەش بە ئاستی "نیوەکوڵان" ئەژمار دەکرێت و مەترسیی توندی گەرما لەو ناوچانە دروست دەکات.

کیژان مەحمود

3 کاتژمێر پێش ئێستا