نیوزلەندا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە جۆرێکی کوشندەی ئەنفلۆنزای باڵندەی تۆمار کرد

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی باڵندەیەک
وێنەی باڵندەیەک

وەزیری ئاساییشی بایۆلۆجی لە نیوزلەندا ڕایگەیاند یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە جۆرێکی کوشندەی ڤایرۆسی (H5N1)ی تووشکەری ئەنفلۆنزای باڵندە لە باڵندەیەکی کێویدا تۆمارکراوە، ئەنفلۆنزای باڵندە ئەگەر مرۆڤ تووشبکات ئێجگار کوشندەیە و ڕێژەی مردنی مرۆڤە تووشبووەکان 50% بووە، ئەوە لەکااتێکدایە ڕێژەی مردنی مرۆڤە تووشبووەکان بە کۆڤید 1-3% بووە.

حاڵەتی گواستنەوەی ئەنفلۆنزاکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ تۆمار نەکراوە

تاوەکو ئێستا ئەو مرۆڤانەی توشبوون لە باڵندەوە وەریان گرتووە و گواستنەوەکەش هاوشێوەی کۆڤید خێرا نییە، هەروەها هێشتا حاڵەتی گواستنەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ تۆمار نەکراوە و ترسەکە لەوەیە لە داهاتوو ڤایرۆسەکە لە داهاتوو شێوەی خۆی بگۆڕێت بۆ جۆرێک کە لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ و بە خێرایی هاوشێوەی کۆڤید بگوازرێتەوە.

'' تاوەکو ئێستا تووشبوونی پەلەوەرە ماڵییەکان تۆمار نەکراوە ''

وەزیری ئاساییشی بایۆلۆجیی نیوزلەندا گوتوویەتی '' تاوەکو ئێستا مرداربوونەوەی بەکۆمەڵی باڵندەی کێوی یان تووشبوونی پەلەوەرە ماڵییەکان تۆمار نەکراوە و بۆ ئێستا چاودێریی دۆخەکە دەکەن و داوا لە خەڵک دەکەن دەست لە باڵندەی نەخۆش و مردارەوەبوو نەدەن''.

نیوزلەندا پێشووتر خۆی بۆ گەیشتنی ئەم ڤایرۆسە ئامادە کردبوو، لەگەڵ کەرتی پیشەسازیی بەرهەمهێنانی پەلەوەر هاوئاهەنگی کردبوو بۆ دانانی پلانی پاراستنی سامانی پەلەوەری وڵات لە ئەگەری گەیشتنی ڤایرۆسی تووشکەری ئەنفلۆنزای باڵندە.

سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا