هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەرانی تیپی مۆسیقای سلێمانی بەڕێوەچوو
لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرانی تیپی مۆسیقای سلێمانی بەڕێوەچوو.

دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت
ڕێوڕەسمەکە، بە ئامادەبوونی چاودێری نوێنەری دادگا، بە شێوەیەکی یاسایی و ڕێکخراو بەڕێوەچوو، تیایدا، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی تیپی مۆسیقای سلێمانی، کە دوو ساڵ جارێک هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، سەرۆک، لێپرسراو، دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری هونەری هەڵبژێرران؛ پێنج ئەندامی سەرەکی و دوو ئەندامی یەدەگ هەڵبژێرران.

کێ ئامادەی هەڵبژاردنەکە بوو؟
هاوتای چاودێری نوێنەری دادگا، هەریەک لە د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، هاوتای نیاز نووری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و ژمارەیەک لە هونەرمەند و موزسیانەکانی سلێمانی ئامادە بوون.

سەدان هونەرمەند بەشدارییان تیادا کردووە
تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1967 لەسەر دەستی ژمارەیەک لاوی هونەرمەندی شاری سلێمانی دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 500 موزسیان و گۆرانیبێژ، لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، بەشدارییان لە کار و چالاکییەکانی کردووە.

2 کاتژمێر پێش ئێستا