پێشانگەیەک بۆ یادی عەبدولکەریم حەمەئەمین دەکرێتەوە

لە شاری سلێمانی، ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی پێشانگەیەکی نوێی هونەری، بۆ یادکردنەوەی هونەرمەندی کۆچکردوو عەبدولکەریم حەمەئەمین.

چەند لایەنێک بە هاوبەشی دەیکەنەوە

پێشانگەکە بە ناونیشانی "ڕێگای ڕەنگ: بۆ یادی هونەرمەند عەبدولکەریم حەمەئەمین" دەکرێتەوە، کە تیایدا هەریەک لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO، سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی سلێمانی و مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە بە هاوبەشی دەیکەنەوە.

دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت

بڕیارە پێنجشەممە ڕێکەوتی 16ی تەمموز، کاتژمێر پێنج و نیوی پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی گەلەریی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە لە سلێمانی پێشانگەکە بکرێتەوە و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.