حکومەتی کالیفۆرنیا هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی وارنەر برۆس و پاراماونت دەدات

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

کالیفۆرنیا، وەکو یەکێک لە سەرەکیترین ویلایەتەکانی ئەمریکا لە دۆسیەی کڕینەوەی وارنەر برۆس لەلایەن پاراماونتەوە، پێشڕەویی دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم گرێبەستە.

بەهای گرێبەستەکە زیاترە لە 100 ملیار دۆلار

ئێستا زیاتر لە 10 ویلایەتی جیاوازی ئەمریکا، هاودەنگن لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کڕینەوەی کۆمپانیای وارنەر برۆس لەلایەن پاراماونتەوە بە بەهای 110 ملیار دۆلار.

"گەورەترین قۆرغکاری دەبێت"

بە گوتەی شارەزا یاساییەکان و ڕەخنەگران، ئەگەر ئەم گرێبەستە ئەنجامبدرێت، ئەوا گەورەترین قۆرغکاریی لە مێژووی سینەمای ئەمریکا و جیهان ڕوودەدات و تێچووەکان لەسەر بەرهەمهێنەر و بەکارهێنەر بەیەکەوە زیاد دەکەن.

بە یاسا دژی دەوەستنەوە

ئێستا کالیفۆرنیا سەرۆکایەتیی یەکێک لە گەورەترین ئەو دۆسیە یاساییەکان دەکات کە لەلایەن 12 ویلایەتی ئەمریکاوە تۆمارکراوە و دەیانەوێت بەشێوەیەکی یاسایی دژی گرێبەستەکە بوەستنەوە.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا