درۆنێک لە بەسڕە کەوتە خوارەوە
بەیانیی ئەمڕۆ درۆنێک لە گۆڕەپانی کۆکردنەوەی پاشماوەکان لەناو بەندەری فاو لە پارێزگای بەسڕە کەوتەخوارەوە، بە گوتەی بەرپرسانی ناوچەکەش ڕووداوەکە تەنیا تێکشکان بووە و سەرەڕای بەرزبوونەوەی دووکەڵێکی زۆر لە شوێنی کەوتنەخوارەوەکەی، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە و کارەکانی بەندەرەکەش بە ئاسایی بەردەوامن و نەوەستاون.
کاتی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە
بەیانیی ئەمڕۆ لە بەسڕە درۆنێک لە گۆڕەپانی خۆڵ و خاشاکی بەندەری فاو لە پارێزگای بەسڕە کەوتەخوارەوە و بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکان، لە کاتی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەدا دووکەڵێکی زۆر بەرز بووەتەوە.
شوێنی تێکشکانەکە و وردەکارییەکەی
وەلید شەریفی، قایمقامی شارۆچکەی فاو لەبارەی شوێنی تێکشکانەکەوە ڕایگەیاند، درۆنێک لە گۆڕەپانی پاشماوە و خۆڵ و خاشاک لە بەندەری فاو کەوتووەتەخوارەوە و بە تەواوی تێکشکاوە.
زیانە گیانی و ماددییەکان
وەلید شەریفی، قایمقامی شارۆچکەی فاو لەبارەی زیانەکانی ڕووداوەکەوە دەڵێت، لە کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەدا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمار نەکراوە.
کاریگەریی ڕووداوەکە لەسەر کارەکانی بەندەر
کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق لەبارەی کاریگەرییەکانی ئەو ڕووداوەوە ڕایگەیاند، کەوتنەخوارەوەی ئەو درۆنە کاریگەریی نەبووە لەسەر شێوازی کاری بەندەرەکە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا