ئاگاداری شێوازی هەڵگرتنی فڵچەی ددان بە

گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، فڵچەی ددان بەتایبەتی ئەگەر بە قەباغێک دابپۆشرێت، دەبێتە هەڵگر و ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەی میکرۆبی جیاواز.

چ جۆرە هەڵگرتنێکی فڵچەی ددان هەڵەیە؟

  • نابێت فڵچەی ددان لە هەمان ژووری تەوالێتدا دابنرێت: دەرکەوتووە ئەو کەسانەی فڵچەکانیان لەو دەستشۆرانەدا دادەنێن کە تەوالێتیشیان تێدایە، هەڵگری ئەو بەکتریایانە بوون کە تەنیا لە پیساییدا هەن.
  • نابێت لە هەمان شوێنی فڵچەی کەسانی دیکەدا دابنرێت، بەتایبەتی ئەگەر ئەم کەسانە ئەندامی هەمان خێزان نەبن، چونکە بەکتریای سەر فڵچەی کەسێک دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ فڵچەیەکی دیکە. بە گشتی ئەگەر ئەندامانی هەمان خێزان فڵچەکانیان لە هەمان شوێن دابنێن گرفتێکی ئەوتۆ دروست ناکات چونکە لە بنەڕەتدا بەکتریاکانی دەمیان لەیەکەوە نزیکن.
  • نابێت قەباغی داخراو بۆ فڵچەی ددان بەکاربێت، چونکە ژینگەیەکی گەرم و شێدار بۆ گەشەی میکرۆب دروستدەکات، باشترە ئەم قەباغە بەکارنەیەت، ئەگەر بەکاریشت هێنا با لەو جۆرە بێت کە چەند کونێکی تێدایە بۆ ئاڵوگۆڕی هەوا.
  • نابێت لە سێ بۆ چوار مانگ زیاتر هەمان فڵچەی ددان بەکاربهێنرێت.

چۆن فڵچەی ددانەکەم پاک بکەمەوە؟

دەتوانیت هەفتانە یەک جار فڵچەکەت بکەیتە ناو پاککەرەوەی دەم/غەرغەرەی CHLORHEXIDINE%0.12 یان سرکە.

دەتوانیت رۆژانە پاش بەکارهێنان تەنیا بە ئاو بە پاکی بیشۆیت، چونکە هەویری ددانیش تایبەتمەندیی دژەمیکرۆبیی هەیە و پاکی دەکاتەوە.

چۆن فڵچەی ددان هەڵبگرم؟

دەتوانیت فڵچەکەت لە ژووری نووستنەکەت و لە پەرداخێک/قوتویەکی تایبەت بە خۆت دابنێیت.

پێویستە فڵچەکە بە ستوونی لەناو پەرداخەکە دابنێیت و هەوای بەربکەوێ

گران جاف

1 کاتژمێر پێش ئێستا