کارلۆس ئەلکاراز دەگەڕێتەوە
دوای ئەوەی کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەهۆی پێکانەوە چەندین پاڵەوانێتی گرنگی تێنسی سەرزەوی لەدەستدا، ڕایگەیاند کە دەگەڕێتەوە.
ڕەخنەکان کارم لێناکەن
کارلۆس ئەلکاراز دوای پاڵەوانێتی کراوەی بەرشلۆنە دووچاری پێکانێکی قورسی مەچەکی ڕاستی بوو، بەو هۆیەوە لە پاڵەوانێتییەکانی دیکەی رۆلاند گارۆس، ویمبڵدۆن، کراوەی مەدریدی لەدەستدا.
گەرچی ئەم لاوە گەنجە کراوەی ئوستراڵیای لە سەرەتای ئەمساڵ بەدەستهێنا، بەڵام پێکانەکەی بووە هۆی ئەوەی دابەزێت بۆ پلەی سێیەم لە دوای یانیک سینەری ئیتاڵی و ئەلێکساندەر زڤێریڤی ئەڵمانی.
بەهۆی پێکانەکەی سپانیاردەکەی تێنس ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە، گوایە بەبیانووی پێکانەوە بەشداریی پالەوانێتییەکان ناکات، بەڵام دەرکەوتووە پێکانەکەی قورسە.
ئێستا ئەلکاراز لە پڕۆسەی چاکبوونەوەدایە و بەمزووانە دەگەڕێتەوە، بەتایبەتیش ڕایگەیاند بۆ کراوەی ئەمریکا ئامادە دەبێت، کە یەکێکە لە نازناوەکانی گراند سلام .
3 کاتژمێر پێش ئێستا