ڕێبین سکاڵای یاسایی لەسەر یانەی هەولێر تۆمار دەکات

هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕێبین سولاقا، بەرگریکاری نێودەوڵەتیی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانی، سکاڵای یاسایی لەفیدراسیۆنى تۆپی پێی عێراق لە دژی یانەی وەرزشیی هەولێر تۆمار کرد.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم بڕیارەی سواقا دوای ئەوە دێت کە چەندین جار داوای شایستە داراییەکانی گرێبەستەکەی پێشووی لەگەڵ یانەی هەولێر کردووە، بەڵام بەهۆی نەگەیشتن بە چەساندنەوەی کێشەکە و وەڵام نەدانەوەی داواکارییەکانی لەلایەن کارگێڕیی یانەکەوە، ناوبراو پەنای بۆ ڕێکاری یاسایی بردووە.

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لیژنەی گرێبەستەکان و کاروباری یاریزانان لە فیدراسیۆنى تۆپی پێی عێراق کۆبوونەوەی خۆی لەسەر ئەم کەیسە ئەنجام بدات بۆ دەرکردنی بڕیاری کۆتایی لەبارەی شایستە داراییەکانی ئەم بەرگریکارە.

هەرێز جەمال

3 کاتژمێر پێش ئێستا