ئەفسانەکەی پێشووی ئینگلتەرا لەسەر ئەرجەنتین چی دەڵێن؟

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمشەو هەموو چاوەکان لەسەر شاری ئەتلەنتا دەبن، کاتێک ئینگلتەرا و ئەرجەنتین لە قۆناغی پێشکۆتایی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، لە یارییەکدا کە تەنیا کێبڕکێی تۆپی پێ نییە، بەڵکو تێکەڵەیەکە لە مێژوویەکی پڕ لە مشتومڕ و خەونی گەیشتن بە نازناوەکە.

ئەفسانەکان چۆن هانی ئینگلتەرا دەدەن؟

من هێندەی ترسم لە فەڕەنسا یان ئیسپانیا هەبوو بۆ ئینگلتەرا، ترسم لە ئەرجەنتین نییە، چونکە پێم وایە کۆمەڵێک تێگەیشتنی چەواشەکارانە لەسەر ئەم هەڵبژاردەیە هەیە.

ئیان ڕایت.

ئەگەر ڕاستگۆ بم، ئەرجەنتین نامترسێنێت، من تەماشای ئەرجەنتین ناکەم و پێم وابێت ئەوان لە ئێمە باشترن، یاریزان بە یاریزان و لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵ، پێم وایە ئێمە لە ئەرجەنتین باشترین.

جۆن تێری.

، بەو بەرگریکارە ناوەندیانەی کە هەیانە، ناتوانم وێنای ئەوە بکەم کە بە لانی کەمەوە دوو گۆڵیان لێ نەکەین، ئینگلتەرا بەهێزتر و باشترن، ئیدی مەگەر شتێک ڕووبدات و لە بەرژەوەندی ئەوان بێت.

گاری نیڤیڵ.

دەبێت مێسی بخەوێنین، لێرەوە دەیڵێم، ئێمە دەگەینە یاری کۆتایی مۆندیال.

جۆو کۆڵ.
مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا