فایەق زێدان لەگەڵ ڕاوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆبووەوە

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراق، لەگەڵ هەریەک لە جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکارى ئاسایشیی نیشتمانیی بەریتانیا
کۆبوونەوەی فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراق، لەگەڵ هەریەک لە جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکارى ئاسایشیی نیشتمانیی بەریتانیا

فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراق، لەگەڵ هەریەک لە جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکارى ئاسایشیی نیشتمانیی بەریتانیا و ڕیچارد هێرمەر، داواکاری گشتیی بەریتانیا کۆبووە و هاریکارییەکانی بوارى ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆریان تاوتوێکرد.

تاوتوێکردنی تاوانی ڕێکخراو و تیرۆر

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى ڕۆژنامەوانى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى، لە کۆبوونەوەکەدا، پرسى هاریکارى هاوبەشى نێوان عێراق و بەریتانیا لە بوارى ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و تاوانى ڕێکخراویان تاوتوێکردووە.

پەرەپێدانی هاریکاری دادوەریی و یاسایی نێوان عێراق و بەریتانیا

هاوکات، فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق، لەگەڵ ڕیچارد هێرمەر، داواکاری گشتیی بەریتانیا کۆبووەتەوە و ڕێگەکانى پەرەپێدانى هاریکارى دادوەریی و یاسایی لەنێوان عێراق و بەریتانیا، تاوتوێکراوە.

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا