عەلى زەیدی گەیشتە کۆنگرێسی ئەمریکا
ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە باڵەخانەی کۆنگرێس ئەمریکا.
کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، زەیدی و شاندی عێراق، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
ئەندامانی شاندی باڵای عێراق
شاندەکەی عێراق پێکدێت لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوە، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، محەممەد تەمیم، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران.
شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی زەیدی، دوێنێ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێت هێگسێت، وەزیرى جەنگ، سکۆت بێستنت، وەزیرى گەنجینە، باڵێۆزانی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.
ئارام یوسف
2 کاتژمێر پێش ئێستا