پێنج درۆن ئاڕاستەى هەولێر کرا

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنی بەرپەرچدانەوەی درۆنەکان لە ئاسمانی هەولێر
دیمەنی بەرپەرچدانەوەی درۆنەکان لە ئاسمانی هەولێر

پاش ماوەیەک لە گەڕانەوەى ئاسایش و سەقامگیرى، ئەمشەو جارێکى دیکە هاونیشتمانییانى هەولێر دەنگى درۆن و تەقینەوە ڕایچڵەکاندن و پێنج درۆن ئاڕاستەى هەولێر کران.

بەر لەوەی بگەنە ئامانجەکانیان تەقەینراونەتەوە

بەگوتەى پەیامنێرى کەناڵ8، درۆنەکان ئاڕاستەى بنکەى هاوپەیمانان و هێزەکانى ئەمریکا و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى و کەمپى جەژنیکان کراون، ئەو درۆنانەى ئاڕاستەى سەنتەرى هەولێر کراون، بەرلەوەى بگەنە زەوى، لەلایەن سیستمى بەرگریی ئاسمانییەوە تەقێنراونەتەوە.

پارچەی درۆنەکان زیانی ماڵی لێکەوتووەتەوە

بەگوێرەى ئەو دیمەنانەى هاونیشتمانییان تۆماریانکردووە، پارچەى درۆنەکان زیانى بە ئۆتۆمبێل و خانوو ماڵى هاونیشتمانییان گەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەزگا ئەمنییەکان بەفەرمى هیچ ڕاگەیێنراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ژمارەی هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان

لە شەڕى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەرێمى کوردستانیش کەوتە بەر هێرشى درۆنەکان و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئاماری هێرشەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە 28ـی شوباتەوە تاوەکو 25ـى نیسان 809 هێرش كراوەتە سەر هەرێمى کوردستان و بەهۆیەوە 20 شەهید و 123 برینداری لێکەوتەوە.

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا