بەها ئەعرەجی: بە ئامانجگرتنی هەولێر بە تەواوەتی ڕەتدەکەینەوە

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بەها ئەعرەجی، سەرۆکی فراکسیۆنى هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
بەها ئەعرەجی، سەرۆکی فراکسیۆنى هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان

سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بە تەواوەتیی بە ئامانجگرتنی هەولێر ڕەتدەکەنەوە و بە پەیامێکی سیاسیی نەرێنی ناوی دەبات.

بە ئامانجگرتنی هەولێر هەڵگری پەیامێکی سیاسی نەرێنییە

بەها ئەعرەجی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، بە ئامانجگرتنی هەولێر پەیامێکی سیاسیی نەرێنی هەڵگرتووە و بە تەواوەتیی ڕەتیدەکەینەوە.

بە ئامانجگرتنی هەولێر خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات

ئەعرەجی دەشڵێت، بە ئامانجگرتنی هەولێر لەکاتێکی زۆر هەستیاردایە، خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هیچ لایەنێک ناکات.

قۆناغەکە پێویستی بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی هەیە

سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان باسلەوە دەکات، ئەم قۆناغە زۆر هەستیارە، پێویستی بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و یەکخستنی ڕیزەکان و یەکهەڵوێستییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری وڵات.

ئەم پەیامەی ئەعرەجی لەکاتێکدایە، شەوی چوارشەممە بە هەشت درۆن هێرشکرایەسەر شاری هەولێر، بەڵام سەرجەم درۆنەکان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنران.

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا