6 پڕۆژەی گەورەی گەشتیاری لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێن

ئارام قەرەداغی 4 کاتژمێر پێش ئێستا

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرای دەکات، شەش پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری ئامادە کراون کە گۆڕانکاریی گەورە لە سیمای گەشتیاریی شارەکەدا دروست دەکەن.

قۆناغی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان

شاناز عامر، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، شەش پڕۆژەی گەورەی گەشتیاری بۆ شارەکە پەسەند کراون و لە ئێستادا لە قۆناغی (سایتپلان)دان. جەختی لەوەش کردەوە کە بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە، سلێمانی لە ڕووی ڕاکێشانی گەشتیار و خزمەتگوزارییەکانەوە دەچێتە قۆناغێکی نوێ و پێشکەوتووتر.

وەبەرهێنانی مۆدێرن لە کەرتی گەشتیاری

ئەم پڕۆژانە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی وەبەرهێناندا ئەنجام دەدرێن و بە شێوازێکی مۆدێرن و لەسەر ئاستێکی بەرز دیزاین کراون. بەڕێوەبەری گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجیان ئەوەیە پڕۆژەکان هاوتای ناو و پێگەی سلێمانی بن و بتوانن پێداویستییە گەشتیارییەکانی سەردەم بۆ گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوە فەراهەم بکەن.

ئارام قەرەداغی

4 کاتژمێر پێش ئێستا