مارتینێز: ئەو گۆڵەی تۆمارم کرد خەونێک بوو لە منداڵییەوە دەمبینی
دوای ئەوەی بە گۆڵەکەی بەرامبەر ئینگلتەرا ئەرجەنتینی گەیاندە یاری کۆتایی مۆندیالی 2026، لاوتارۆ مارتینێزی ئەستێرەی تانگۆ بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە باسی ئەو ساتە مێژووییەی کرد کە هەمیشە خەونی پێوە دەبینی.
لاوتارۆ لە لێدوانێکی پڕ لە سۆزدا گوتی: "بە ڕاستی نازانم چۆن هەستەکانم دەرببڕم ئەمە زۆر قورسە یەکەمجار کە باوکم پێڵاوی تۆپی پێی بۆ کڕیم خەونم بەوە دەبینی گۆڵێکی وەک ئەم گۆڵە تۆمار بکەم ئەوە تەنیا گۆڵێک نییە ئەوە خەونێکە کە هاتەدی.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ئاماژەی بە ڕۆڵی دایکی دا و گوتی: :ئەو ڕۆژەی ماڵم بەجێهێشت بۆ ئەوەی بچمە تیپی ڕاسینگ، دایکم هەرگیز دەستی لە ڕێکخستنی جێگاکەم هەڵنەگرت بۆم، ئەوە زیاترە لە تەنیا خەونێک ئەوە گەیشتنە بە یاری کۆتایی مۆندیال.
سەبارەت بە خێزانەکەشی لاوتارۆ گوتی: "منداڵەکانم ژیانیان گۆڕیم ئەو گۆڵەش وەک گۆڕانکارییەک لە ژیانمدا دەمێنێتەوە کە هەموو ساتێک چێژی لێوەردەگرم، من پیاوێکم هەوڵ دەدەم تەنیا چێژ لە ژیان وەربگرم"
لاوتارۆ ئاشکرای کرد ،کە پێش یارییەکە هەستی بەم ساتە کردووە و پێش یارییەکە بە هاوڕێکانی گوتووە، کە ئەمشەو گۆڵ تۆمار دەکات.
3 کاتژمێر پێش ئێستا