وەزارەتی جەنگی ئەمریکا پشکنینی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە بۆ سەربازەکانی دەکات
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە بڕیارێکی نوێدا بە چەند مەرج و ڕێنماییەک پشکنینی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە بۆ سەربازەکانی دەکات.
ئامانجی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە ئەنجامدانی پشكنینی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە بۆ سەربازەکانی
ئامانجی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە ئەنجامدانی پشكنینی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە بۆ سەربازەکانی بریتییە لەوەی سەربازەکانی باشترین ئاست و توانای جەنگیی خۆیان لە کاتی پرۆسەی جەنگ و هێرشە سەربازییەکاندا ئەنجام بدەن.
ئەو سەربازانەی دەبێت پشکنینی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە ئەنجام بدەن
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەو سەربازانەی تەمەنیان 30 ساڵ و سەرووترە پێویستە پشكنینی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە ئەنجام بدەن، وەک بەشێک لە پشکنینە تەندروستییەکانی ساڵانەی سەربازەکان. ئەو سەربازانەشی تەمەنیان خوار 30 ساڵانە دەتوانن بە ئارەزوومەندانە پشکنینی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە ئەنجام بدەن، ئەو سەربازانەی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینەیان کەمە دەبێت چارەسەری جێگرەوەی هۆڕمۆنی نێرینە وەربگرن.
''دەبێت زۆر بەوریاییەوە چارەسەری جێگرەوەی هۆڕمۆنی نێرینە بدرێت بە پیاوان''
د. مۆت کێرا، ساڵی ڕابردوو لە پانێڵێکی زانستیی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: زۆر گرنگە پیاوان لە سەرووی تەمەنی 30 ساڵییەوە پشکنینی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە ئەنجام بدەن، چونکە ئەنجامی پشکنینەکە بەرچاوڕوونییەکی باش دەبێت بۆ بارودۆخی تەندروستیی پیاوەکە لە داهاتوودا، بەڵام دەبێت زۆر بەوریاییەوە چارەسەری جێگرەوەی هۆڕمۆنی نێرینە بدرێت بە پیاوان، چارەسەرەکە دەبێت تەنیا بدرێت بە ئەو پیاوانەی کە نیشانەکانی گرفتی کەمیی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینەیان هەیە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا