د. ئیسرا ئیسماعیل: هەموو خانمێک پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ملی منداڵدان

سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی پزیشکێک پشکنینی ملی منداڵدان بۆ خانمێک دەکات
وێنەی پزیشکێک پشکنینی ملی منداڵدان بۆ خانمێک دەکات

د. ئیسرا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، چەند هۆشیارییەک سەبارەت بە ئەنجامدانی پشکنینی ملی منداڵدان بۆ خانمان دەخاتەڕوو.

کەی پێویستە پشکنینی ملی منداڵدان (Pap smear) بکرێت؟

کاتێک باس دێتەسەر تەندروستیی خانمان، زۆرجار بەهۆی سەرقاڵیی ژیانی ڕۆژانەوە نیشانە بچووکەکان پشتگوێ دەخرێن. شێرپەنجەی ملی منداڵدان یەکێکە لەو نەخۆشییانەی لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی دیار و ئەوتۆی نییە، بەڵام لە هەمانکاتدا یەکێکە لەو شێرپەنجانەی کە بە ئاسانی ڕێگری لێدەکرێت ئەگەر زوو پێی بزانرێت.

گرنگیی ئەنجامدانی پشکنینی ملی منداڵدان (Pap smear)


پشکنینی ملی منداڵدان (Pap smear)، پشکنینێکی سادە و خێرایە، بەڵام لە ڕاستیدا گرنگییەکی گەورەی هەیە بۆ پاراستنی ژیانی خانمەکە، ئەنجامدانی ئەم پشکنینە دەبێتەهۆی دۆزینەوەی هەر گۆڕانکارییەکی نائاسایی لە خانەکانی ملی منداڵداندا، پێش ئەوەی ببێتەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەندروستیی گەورە لە خانمەکەدا ، ئەمەش وادەکات لەکاتی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی ملی منداڵداندا پرۆسەی چاکبوونەوە زۆر ئاسانتر و سەرکەوتووتر بێت.


کەی پێویستە پشکنینی ملی منداڵدان  (Pap smear)بکرێت؟


هەموو خانمێک پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ملی منداڵدان، چونکە خۆپاراستن هەمیشە باشتر و ئاسانترە لە چارەسەر.

سەروەر سالار

1 کاتژمێر پێش ئێستا