چەند هونەرمەندێکی دیکەی تورکیا لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
هەڵمەتی دەستگیرکردنی بەشێک لە هونەرمەند و کەسە ناودارەکانی تورکیا بەردەوامە
هەڵمەتی دەستگیرکردنی بەشێک لە هونەرمەند و کەسە ناودارەکانی تورکیا بەردەوامە

هەڵمەتی دەستگیرکردنی بەشێک لە هونەرمەند و کەسە ناودارەکانی تورکیا بەردەوامە و ڕۆژی پێنجشەممەش ژمارەیەک ناودار و هونەرمەندی دیکە دەستگیرکران.

بازرگانانى ماددەى هۆشبەر هونەرماندانن

ماوەی دوو ساڵە شەپۆلی دەستگیرکردنی ئەو ئەکتەر، هونەرمەند و کەسە ناودارانەی تورکیا دەستیپێکردووە، کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنان، کڕین و فرۆشتن و ئاسانکاریی بۆ بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.

دوو گۆرانیبێژى بەناوبانگ دەستگیرکران

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی داواکاری گشتیی ناوچەی بەکرکۆیی ئیستانبوڵ، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 25 کەس دەرکراوە و تاوەکو ئێستا ژمارەیەکیان دەستگیرکراون، کە دیارترینیان هەردوو گۆرانیبێژ سڵا گەنچئۆغڵو و ئیلیاس یاڵچنتاشن.

بۆچوونى دادگا

داواکاری گشتیی بەکرکۆیی دەڵێت، بەڵگەیان لەبەردەستدایە کە گومان دەکرێت ئەو کەسانە، ماددە هۆشبەرەکانیان بەکارهێنابێت یان ئاسانکارییان بۆ بەکارهێنانی کردبێت.

تێوەگلانى هونەرمەندانى تورکیا بە ماددەى هۆشبەر

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر ناودار و هونەمەرندی تورکیا، لەسەر دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران کە دیارترینیان بریتی بوون لە ئالینا تیلکی، حادیسە ئاچیگوێز، ئیرەم دەریجی، شەیما سوباشی، شەوان شاهین و مەرد ڤیدینلیش.

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا