بێلینگهام: هیچ کێشەیەکەم لەگەڵ لیۆ مێسی نەبووە

مەستان حوسامەدین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

شەوی ڕابردوو شەوێکی مێژویی بوو بۆ هاندەرانی تۆپی پێ لە جیهاندا، کاتێک بە ملیاران کەس شایەتحاڵی یەکیک لە گەورەترین و گرنگترین یارییەکانی مۆندیالی ئەمساڵ بوون.

شەوی ڕابردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بە ئەنجامی 2-1 لە ئینگلتەرا بباتەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

بێلینگهام چی بە مێسی گوتووە؟

لە یارییەکەدا، دیمەنی جوود بێلینگهام و لیۆ مێسی هەرای نایەوە، گوایە بێلی بە تووڕەییەوە قسەی لەگەڵ مێسی کردووە، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ شتێکی لەو جۆرە نەبووە.

جوود بێلینگهام دوایی یارییەکە گوتی:

هیچ کێشەیەکم لەگەڵ لیۆ مێسی نەبوو، تەنیا ئاسایی قسەمان کرد لەسەر شووتێک، ئەگەر نا هیچ قسەیەکی خراپمان نەکردووە، لە راستیدا ڕووبەڕووبونەوەی ئەو شانازیی بوو بۆ من، مێسی جارێکی دیکە سەلماندی، کە بۆچی باشترینی مێژووە، ئەو لە تەمەنی 39 ساڵیدا کارێکی شێتانە دەکات، لە یاریی کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.

بێلینگهام.
مەستان حوسامەدین

1 کاتژمێر پێش ئێستا