هاونیشتمانییەک زیاتر لە 1000 کەوی گەڕاندووەتەوە بۆ ناو سرووشتی کوردستان
in
photo
شەریف حاجی ڕەزا، خەڵکی گوندی سەفرەیە، یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی سنووری سلێمانی و شارباژێڕ، ماوەی چەند ساڵێکە خەریکی کڕینەوەی باڵندەى کەوەکانە لە ڕاوچییەکان و ئازادکردنیانە بۆ ناوسرووشت.
وەک خۆی دەڵێت تاوەکو ئێستا 1190 کەوی لە ڕاوچییەکان کڕیوەتەوە و دەرگای قەفەزەکانی بۆ کردوونەتەوە دووبارە جارێکیتر گەڕاندوونیەتییەوە بۆ ناوچە جیاوازەکانی سرووشتی کوردستان، لەپای هەوڵ و ماندووبونەکانی و خەمخۆری بۆ سرووشتی کوردستان پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەشکرد.












