وەزارەتى کارەبا: بەرهەمهێنانى کارەبا کەمبووەوە
دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەهۆکاری گرفتێکی ئەمنی له کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بەبڕی 2500 مێگاوات کەمی کرد.
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە
وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆى کەمبوونەوەى بەرهەمهێنانى کارەبا، لە کێڵگەى کۆرمۆر، بەو هۆیەشەوە گواستنەوەى غازى سرووشتى بۆ وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا 2500 مێگاوات کەمیکرد.
وەزارەتى کارەبا: حاڵەتەکە کاتییە
وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوەکەیدا، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە، ئەم حاڵەتە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
دانیار فاروق
2 کاتژمێر پێش ئێستا