هۆکاری مردنی سام نیڵ ئاشکرا بوو

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕۆژانەی ڕابردوودا، ئەکتەری ناسراوی هۆڵیوود، سام نیڵ، لە تەمەنی 78 ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، وردەکاریی زیاتر لەبارەی نەخۆشییەکەی ئاشکرا کراوە.

لە پڕێکدا دۆخی تێکچووە

بە گوێرەی زانیارییەکان، سام نیڵ چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، دۆخی تەندروستی بە خراپی تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە لە سیدنی.

ئێستا ئاشکرا بووە، ئەم ئەکتەرە نیوزیلەندییە، بە هەوکردنی سییەکان کۆچی دوایی کردووە و مردنەکەی بە لەناکاو دەستنیشان کراوە.

ئەستێرەی پارکی داینەسۆرەکانە

سام نیڵ لە فیلمی پارکی داینەسۆرەکان ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا و لە هۆڵیوود بوو بە یەکێک لە ئەستێرە ناسراوەکان.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا