لیڤەرپووڵ و سۆبۆسڵای گرێبەستەکەیان درێژ دەکەنەوە
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لیڤەرپووڵ و ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە، دۆمینیک سۆبۆسڵای، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە هەنگارییە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا، چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکان لەلایەن یانەی لیڤەرپووڵەوە، بە فەرمی نوێکردنەوەی ئەو گرێبەستە ئاشکرا بکرێت.
سۆبۆ، سێ ساڵ پێش ئێستا بە گرێبەستێک لە لایپزیگی ئەڵمانیاوە ڕووی لە ڕێدز کرد.
هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا