ئەو هونەرمەندانە کێن کە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی جامی جیهانی بەشداری دەکەن؟
ڕێکەوتی 19ی تەمموز، یاریی کۆتایی جامی جیهانیی 2026 لە شاری نیویۆرک و لەنێوان هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت، تیایدا، لە ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم یارییەدا، ژمارەیەک لە ئەستێرە دیارەکانی هونەری جیهان بەشداری دەکەن.
چەندین ئەستێرە بەشدار دەبن لە ئاهەنگەکاندا
هەریەک لە تۆم کروز، ڕۆبی ویڵیامس، جێنەفەر هەدسن، شاکیرا، مادۆنا، BTS، کریس مارتن و چەندین ڤڵۆگەر و یوتیوبەری دیکە بە فەرمی لە ئاهەنگەکاندا بەشداریی دەکەن و پێشبینی دەکرێت ببێت بە یەکێک لە گەورەترین بۆنە هونەرییەکانی جامی جیهانی لە مێژوودا.

کێن ئەوانەی گۆرانی پێشکەش دەکەن؟
هەریەک لە شاکیرا و مادۆنا هاوتای گرووپی BTS و کریس مارتن، گۆرانییەکانی بۆنەکە پێشکەش دەکەن و بە گوتەی جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی FIFA، "ساتێکی مێژوویی دەبێت بۆ فیفا و جامی جیهانی و لە گەورەترین بۆنەی وەرزشیی جیهاندا هونەرمەندانیش بەشدار دەبن."

1 کاتژمێر پێش ئێستا