ئێران جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر کوەیت
سوپای کوەیت بەرپەچدانەوەی هێرشێکی نوێی ئێرانی بۆ سەر وڵاتەکەی ڕاگەیاند، هێرشەکە لە کاتێکدایە هەر یەک لە ئەمریکا و ئێران لەسەر ناکۆکییەکانییان لەبارەی گەرووی هوورمز هێرش دەکەنە سەر یەکدی.
سوپای کوەیت هۆشداری داوەتە هاوڵاتییەکانی
سوپای کوەیت لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرایکرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی هێرشێکی دیکەی ئێرانی بۆ سەر وڵاتەکەی تێکشکاند. ئاگاداری هاوڵاتییانیشی کردەوە، ئەگەر گوێیان لە دەنگی تەقینەوە بووە ئەوا سیستمی بەرگریی وڵاتەکەیە هێرشەکانی ئێران بەپەچدەداتەوە.
پابەندبوون بە ڕێنماییەکان و مانەوە لە شوێنە پارێزراوەکان
لە کۆتایشدا سوپای کوەیت داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن و لە شوێنە پارێزراوەکان بمێننەوە.
ماوەی پێنج شەوە ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئامانجەکانی ئێران
هێرشەکانی ئێران لە کاتێکدایە، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکاش بۆ پێنجەم شەو لە سەر یەک هێرشی کردە سەر ئامانجەکانی لە ئێران تاوەکو تواناکانی بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی گەرووی هوورمز لاواز بکات.
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم هێرشانەش، ئێران دەستیکردووە بە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو.
1 کاتژمێر پێش ئێستا