بەهۆى گەرماوە دەوام لە فەرمانگەکانى کەرکووک کەمکرایەوە
ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پارێزگارى کەرکووک بڕیاریدا بە گۆڕانکارى و کەمکردنەوەى کاتى دەوامى فەرمى فەرمانبەران لە ئەمڕۆوە تاوەکو 31ـى ئاب، ئەوەش بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماوە.
پێشخستنی دەوام بۆ ماوەی کاتژمێرێک
محەممەد سەمعان، بڕیاریداوە دەوامى فەرمى فەرمانبەران لە 7:30خولەکى بەیانى دەستپێبکات تاوەکو 1:30 خولەک بەردەوام بێت، پێشتر دەوامى فەرمانبەران کاتژمێر 8:30 خولەک تاوەکو کاتژمێر 3:00 پاشنیوەڕۆ بوو.
بڕیارەکە ئاڕاستەى سەرجەم یەکە کارگێڕییەکانى سنوورى پارێزگاى کەرکووک کراوە و داواکراوە ڕاستەوخۆ جێبەجێبکرێت.
دۆخی دارایی و دەوامی فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان
دەوامى فەرمى فەرمانبەران لە عێراق و هەرێمى کوردستان کەمتر لە هەشت کاتژمێرە، بەهۆى ئەو دۆخە داراییەى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە، لە بەشێک لە فەرمانگەکان فەرمانبەران کەمتر لە پێنج کاتژمێر لە ڕۆژێکدا دەوام دەکەن.
ئارام قەرەداغی
1 کاتژمێر پێش ئێستا