وەزارەتی دەرەوە: کۆتایی ئەم مانگە زەیدی سەردانی تورکیا دەکات
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆتایی ئەم مانگە سەردانى تورکیا دەکات و بەغداد و ئەنقەرە ئامادەکاریی بۆ دەکەن.
ئامادەکاری بۆ سەردانی زەیدی بۆ تورکیا
لەیس عەزاری، سەرۆکی فەرمانگەی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەگەڵ ئانال بۆرانینان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد کۆبووەوە، گفتوگۆیان لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی زەیدی بۆ تورکیا کرد.
تاوتوێکردنی ئامادەکارییە سیاسی و لۆجستییەکانی سەردانەکە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، عەزاری و بۆرانیان لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆیان لەسەر دوایین ئامادەکارییە سیاسی و لۆجیستییەکانی تایبەت بەو سەردانە کردووە، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بێت.
گرنگی سەردانەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان
لەیس عەزاری و ئانال بۆرانینان، جەختیان لە گرنگی ئەو سەردانە کردووەتەوە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی بەغداد و ئەنقەرە و فراوانکردنی ئاستی هەماهەنگییەکانیان، بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات.
جەختیکردنەوە لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی هاوبەشی نێوان ئەنقەرە و بەغداد
عەزاری، لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە پێویستی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و پەرەپێدانی هاوبەشیی نێوان عێراق و تورکیا لە سەرجەم بوارەکان کردووە، تاوەکو ببێتە هۆکاری بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.
پەرۆشی تورکیا بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکان
هاوکات باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی بە پەرۆشە بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکان، جەختیلەوەکردووەتەوە، ئەنقەرە خواستی فراوانکردنی هاوبەشی لەسەرجەم بوارەکان لەگەڵ عێراق هەیە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا