زەیدى بۆ کۆمپانیاى شیڤرۆن: کارەکانی لە عێراق فراوانتر بکەن

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی بواری نەوت
کۆبوونەوەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی بواری نەوت

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بارەگای کۆمپانیای شیڤرۆن کۆڕپۆریشن لەگەڵ مارک نێڵسن سەرۆکی کۆمپانیاکە و دەستەی بەڕێوەبردنی کۆبووەوە.

کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی وەزیر و ڕاوێژکارە پەیوەندارەکان

هەریەکە لە وەزیرانی نەوت و کارەبا و سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران و چەند ڕاوێژکارێک و باڵیۆزی عێراق لە واشنتن ئامادەیى بوون.

داوای فراوانکردنی کارەکارەکانی کۆمپانیای شیڤرۆن لە عێراق

عەلى زەیدى داوای لە کۆمپانیاکە کرد کارەکانی لە عێراق فراوانتر و خێراتر بکات، لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی ستراتیجی حکومەت کە بریتییە لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و فراوانکردنی توانای عێراق لە پاڵاوتنی بەرهەمەکان و بەتواناکردنی کەرتی نەوت بۆ هەمەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن.

کارئاسانی بۆ دامەزراندنی پاڵاوگە و پیشەسازییە کیمیاییەکان

زەیدەى، ئامادەیی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ دابینکردنی زەوی و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و ئاسانکاری پێویست بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەی پاڵاوتنی نەوت و ژێرخانی دیکە بۆ پیشەسازییە کیمیاییەکان، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گاز و گواستنەوەی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بۆ عێراق لەو بوارانە بۆ خێراکردنی پرۆسەکە.

دەستبەرکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان

زەیدى هەروەها پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی ژینگەیەکی وەبەرهێنانی گونجاو بۆ کارەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کار دەکەن، بەشێوەیەک ئابووری عێراق بەهێزتر بکات و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان بەرزبکاتەوە.

لای خۆیەوە نێڵسن مارک ئاماژەی بە خواستی کۆمپانیای شیڤرۆن کرد بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق و پڕۆژەی دانانی بۆری بۆ بەندەرە ناوچەییەکان و دامەزراوەکانی عەمبارکردنیان و خێراکردنی کارەکان بۆ کەمکردنەوەی کاتەکانی جێبەجێکردن.

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا