باڵیۆزخانەى ئەمریکا هۆشدارى بە هاوڵاتییانى ئەمریکا لە عێراق دەکات

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
رووی پێشەوەی  باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد
رووی پێشەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات، بەوریاییەوە مامەڵە بکەن و هۆشداریی دەدات لە داخستنی کایەی ئاسمانی عێراق.

بوونی چالاکی درۆنەکان لە ئاسمانی هەولێر

باڵیۆزخانەکە لە تۆڕی ئێکس هۆشدارییەکی بڵاوکردووەتەوە و باس لە بوونی چالاکی درۆن دەکات لە ئاسمانی هەولێر، دوای ئەو هێرشە درۆنییەی شەوی چوارشەممە.

چاودێریکردنی ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکان و پابەندی ڕێنماییە خۆجێیەکان

باڵیۆزخانەکە ڕێنمایی هاوڵاتییانی ئەمریکا دەکات کە لە عێراقن، بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە بکەن و چاودێری ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکان بکەن و پابەندی ڕێنمایی دەسەڵاتە خوجێیەکان بن.

ئەگەری داخستنی پشێوی و داخستنی کایەی ئاسمانی

باڵیۆزخانەی ئەمریکا باس لە ئەگەری ڕوودانی پشێوی لە گەشتکردن و داخستنی کایەی ئاسمانی دەکات لە هەرکاتێکدا بێت.

هۆشدارییەکان لە ئاستی چوارەمدایە بەهۆی بوونی تیرۆرەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەبیری هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەهێنێتەوە، کە هۆشدارییەکان سەبارەت بە عێراق لە ئاستیی چوارەمدایە و داوایان لێدەکات بەهۆی بوونی تیرۆر، ڕفاندنی، ململانێی چەکداری و تێکچوونی دۆخی شارەکان و سنوورداری توانای حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی فریاگوزاریی بۆ هاوڵاتییەکانی، گەشتی عێراق نەکەن، بۆ هەر هۆکارێک بێت.

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا