حوسییەکان هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە دەکەن

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەبدولمەلیک حوسی، سەرکردەی حوسییەکانی یەمەن
عەبدولمەلیک حوسی، سەرکردەی حوسییەکانی یەمەن

سەرکردەی حوسییەکانی یەمەن، هۆشداریی دەداتە سعودیە و دەڵێت، لە ئەگەری زیادبوونی ململانێکانیان لەگەڵ ڕیاز، دامەزراوە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج.

هەڕەشەی کردنە ئامانجی دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە

عەبدولمەلیک حوسی، سەرکردەی حوسییەکانی یەمەن لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، سەرجەم دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە و دامەزراوە ستراتیجییەکانی ئەو وڵاتە دەبنە ئامانجی مووشەک و درۆنەکانیان، ئەگەر تێوەبگلێن لە هێرشی دیکەی سەر وڵاتەکەیان.

هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی ڕیاز

سەرکردەی حوسییەکان، هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی ڕیازی کرد، ئەگەر هێرشی دیکە بکرێتەسەر فڕۆکەخانەی سەنعا.

ئەم هەڕەشەیەی حوسییەکان دژی سعودیە، دوای چەند ڕۆژێک دێت لە بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی سەنعا، لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە سعودیەوە.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا