ئەمریکا زۆرینەى ناوچە کەناراوییەکانى ئێران بۆردوومان کرد
کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
فەرماندەى ناوەندى هێزەکانى ئەمریکا "سێنتکۆم" ژمارەیەک ناوچەى کەناراوى ئێرانى بۆردوومان کرد.
دیارترین شوێنە بۆردومانکراوەکانی ئێران
میدیاى ئێران بڵاویکردەوە، لە بەندەر عەباس، قشم و ئەهواز، کونارک و بوشەهر و چابەهار دەنگى تەقینەوە بیستراوە.
بریندار بوونی حەوت کەس لە بەندەر عەباس
میدیاى ئیران باسى لەوەکردووە لە بەندەر عەباس حەوت کەس بریندار بوون، بەڵام ئاماژە بە زیانە گیانى و مادییەکانى شوێنەکانى دیکە نەکراوە.
ئامانج لە هێرشەکانی لاوازکردنی تواناکانی ئێرانە
سێنتکۆم لەبارەى هێرشەکەوە ڕایگەیاند، ئامانج لە هێرشەکانى ئەمشەو لاوازکردنى توانا سەربازییەکانى ئێران بووە.
ئەمە پێنجەم شەوە لەسەر یەک ئەمریکا ناوچە کەناراوییەکانى ئێران بۆردوومان دەکات و بەگوتەى خۆى ئامانجەکەى ئەوەیە تواناى ئێران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە گەرووى هوورمز لاواز بکات.
کەناڵ8
1 کاتژمێر پێش ئێستا