مۆلیدە ئەهلییەکانى هەولێر دەستبەکار دەکەنەوە
پاش ڕاگەیێنراوەکەى وەزارەتى کارەبا، کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر بڕیاریدا بە کارپێکردنى مۆلیدەکانیان، بەڵام کۆمەڵەى مۆلیدەى ئەهلییەکانى سلێمانى دەڵێن، تاوەکو ئێستا داوایان لێنەکراوە دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.
هەر ئەمپێرێک بە 10 هەزار دینار دەبێت
لە ڕاگەیێنراوى کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکانى هەولێردا هاتووە، بڕیاردراوە بە کارپێکردنى مۆلیدەکانیان و وەرگرتنى 10 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک، بە مەرجێک لەماوەى دوو مانگدا مۆلیدەکان 165 کاتژمێر کاربکەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەگەر مۆلیدەیەک لەوماوەیەدا کارى نەکرد، ئەوا ئەو بڕە پارەیە وەرناگرێت.
لە سنووری سلێمانی بڕیای کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان نەدراوە
هاوکات عوسمان محەممەد، سەرۆکى کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى بڕیارى کارپێکردنى مۆلیدە ئەهلییەکان نەدراوە.
بەهۆی گرفتی ئەمنییەوە هەناردەی گازی کۆرمۆر بۆ وێستەکانی کارەبا ڕاگیراوە
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆى گرفتێکى ئەمنى لە کێڵگەى کۆرمۆر هەناردەى گاز بۆ وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا ڕاگیراوە و بووەتە هۆى کەمبوونەوەى بەرهەم بەبڕى 2500 مێگاوات.
4 کاتژمێر پێش ئێستا