ئێران: حەوت کەس بەهۆی هێرشی سەر پردەکانی بەندەرخەمیر کوژراون

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
یەکێک لەو پردانەى لە بەندەرى خەمیر ئەمریکا کردویەتییە ئامانج و ڕوخاوە
یەکێک لەو پردانەى لە بەندەرى خەمیر ئەمریکا کردویەتییە ئامانج و ڕوخاوە

لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر بەندەری خەمیر لە پارێزگای هوورمزگان حەوت کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئامارى قوربانیان بەرزبووەتەوە

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای هوورمزگان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر شاری کەناراوی خەمیر کوژراون بۆ  7 کەس بەرزبوونەتەوە.

بە گوێرەی میدیایی ئێرانی هەر لە هێرشەکانی نزیک بەندەرەکە 9 کەس برینداربوون و بۆ ناوەندەکانی چارسەر گواسترانەتەوە.

هێرش بۆسەر 6 پرد

دوای هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر شەش پرد لە شاری خەمیر کە لە دووری 70 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای بەندەر عەباسی پارێزگای هوورمزگان هەڵکەوتووە.

تیمە تەندرووستییەکان چوونەتە شوێنى هێرشەکان

بە گوێرەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای هوورمزگان دوای هێرشەکان، هێزەکان و کارمەندانی تەندروستی هەرزوو گەیشتوونەتە شوێنەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەکان گواستووەتەوە.

زانکۆکە دەشڵێت، تەواوی توانا پزیشکی و لۆجیستییەکان بۆ چارەسەری برینداران لەبەر دەستە.

هەڕەشەکانى ترەمپ و خاتەمولئەنبییاء

هێرشەکان لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین لێدوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێرانییەکان نەگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستاندن، سەرجەم دامەزراوەکانی وزە و کارەبا و پردەکانیان لەناو دەبات، خاتەمولئەنبیاش لە وەڵامدا، هەڕەشەی بە ئامانج گرتنى ژێرخانیی ئابووریی وڵاتانی ناوچەکەی کرد.

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا