وەزارەتى ناوخۆى عێراق خوولێکى بۆ پێگەیاندنى ڕێپێدراوى پۆلیس ڕاگەیاند

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەى بەشێک لە دەرچووانى کۆلێژى پۆلیسی فیدڕاڵى
وێنەى بەشێک لە دەرچووانى کۆلێژى پۆلیسی فیدڕاڵى

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى فیدڕاڵ خوولێکى بۆ پێگەیاندنى ڕێپێدراوى پۆلیس ڕاگەیاند و دەڵێت دەرچووانى ناوەندى دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن.

دەرچووانى بنەڕەتى دەتوانن بەشداربن

لە ڕاگەیێندراوى وەزارەتى ناوخۆ هاتووە، وەزارەتەکە دەرگاى پێشکەشکردن بۆ خوولى 13 لە پەیمانگەى پێگەیاندنى ڕێپێدراوى پۆلیس دەکاتەوە و دەرچووانى ناوەندیى ئەمساڵ و دوو ساڵ پێشتر دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن.

هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە؟

ئەوەشخراوەتەڕوو، خوازیاران لەسەرجەم پارێزگاکان جگە لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن، بەڵام لە هەرێمى کوردستانەوە تەنیا منداڵى ئەوکەسانە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن کە کارمەندى وەزارەتى ناوخۆى فیدڕاڵن.

مەرجەکانى وەزارەتى ناوخۆ چین؟

وەزارەتى ناوخۆى عێراق، مەرجەکانى بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوانەى داواکارى پێشکەش دەکەن دەبێت لە ڕووى جەستەییەوە شیاوبن و بڕوانامەکانیان فەرمى بێت و کەسوکارى شەهیدان بەڵگەنامەى فەرمییان هاوپێچ کردبێت و بیسەلمێنن کەسوکارى شەهیدن.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا