کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانى بۆ کەشوهەواى ڕۆژانى داهاتوو بڵاوکردەوە

رێبوار حەمەوەیس 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لەناوچەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق
بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لەناوچەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق

دەستەى کەشناسیی عێراق، پێشبینییەکانى بۆ کەشوهەواى چەند ڕۆژى داهاتوو بڵاوکردەوە، سبەى شەممە، پلەکانى گەرما لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لە نێوان 40 بۆ 43 پلەى سیلیزى دەبێت، لە شەش پارێزگاى عێراقیش دەگاتە 49 پلەى سیلیزى.

پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە

دەستەى کەشناسیی عێراق، ئاماژەى بەوەکردووە، پلەکانى گەرما لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوور بەراورد بە ناوچەکانى باکوور بەرزدەبنەوە.

پلەکانى گەرماى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان

پلەکانى گەرما لە دهۆک 40 پلە، سلێمانى 41 پلە، هەولێر 43 پلە دەبێت، بەراورد بە پارێزگاکانى دیکە فێنکترینن.

پلەى گەرماى شارەکانى دیکەى عێراق

لە شارەکانى دیکە پلەکانى گەرما بەرزترن، بە جۆرێک لە نەینەوا و کەرکووک 44 پلە، سەڵاحەدین و ئەنبار و 46 پلە، بەغداد و دیالە 47 پلە دەبێت. هەروەها لە پارێزگاکانى نەجەف و کەربەلا و دیوانییە دەگاتە 48 پلە.

پلەى نزیک لە نیوەى کوڵان

لە پارێزگاکانى بابل، واست، میسان، زیقاڕ، بەسڕە و موسەننا، بەرزترین پلەى گەرما لەسەر ئاستى عێراق تۆمار دەکرێت کە 49 پلەى سیلیزییە.

کەشوهەواى ڕۆژانى شەممە تاوەکو دووشەممە

دەستەى کەشناسیی عێراق، ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕۆژى یەکشەممە پلەکانى گەرما هاوشێوەى ڕۆژى شەممە دەبن، بەڵام ڕۆژى دووشەممە پلەکانى گەرما بەراورد بە ڕۆژانى ڕابردوو کەمێک دادەبەزن.

رێبوار حەمەوەیس

3 کاتژمێر پێش ئێستا