سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان: بەئامانجگرتنى هەرێمى کوردستان پەرەسەندنێکى مەترسیدارە

دانیار فاروق 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆى سەرۆکایەتیی هەرێمیی کوردستان
لۆگۆى سەرۆکایەتیی هەرێمیی کوردستان

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، ڕایگەیاند، بە ئامانجگرتنى هەرێمى کوردستان و دەستپێکردنەوەى تووندوتیژییەکان، پەرەسەندنێکى مەترسیدارە.

سەرکۆنەى هێرشەکان

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا، لەبارەى ئەو گۆڕانکارییە ئەمنییانەى لە ناوچەکە و هەرێمى کوردستان و هێرشە درۆنیی و مووشەکییەکان، ئاماژەى بەوەکردووە، بەتووندى سەرکۆنەى هێرشەکانى سەر هەرێمى کوردستان دەکەن.

پێشێلکارییە بەرامبەر سەروەریى عێراق

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، ڕاشیگەیاندووە، ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکى زەقى سەروەریی عێراقە، دەشڵێت "ئەم هێرشانە هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەکەن و کۆسپ دەخەنە بەردەم هەوڵەکانى ئاشتیی لەناوچەکەدا.

هێرشەکان پەرەسەندنى مەترسیدارە

لە ڕاگەیێندراوەکە، جەختکراوەتەوە، بە ئامانجگرتنى هەرێمى کوردستان و دەستپێکردنەوەى تووندوتیژییەکان، پەرەسەندنێکى مەترسیدارە.

دانیار فاروق

3 کاتژمێر پێش ئێستا