باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق داوا لە ئەمریکییەکان دەکات گەشت بۆ عێراق نەکەن
باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق، داوا لە ئەمریکییەکان دەکات، گەشت بۆ عێراق نەکەن و دەڵێت، ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەش لە عێراقن، چاودێریى میدیای ناوخۆیی بکەن و خۆیان بپارێزن، چونکە توانامان لەڕووى فریاگوزارییەوە سنووردارە، وەک لە ڕاگەیێنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراقدا هاتووە.
چاودێرى دۆخەکە بکرێت
لە ڕاگەیێندراوى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق هاتووە، پێویستە هاوڵاتییانى ئەمریکا لە عێراق بە تەواوى خۆیان بپارێزن، ئەوانەى نیازى گەشتیان هەیە، چاودێریى میدیای ناوخۆ بکەن، چونکە ڕاوەستانى گەشتە ئاسمانییەکان لە هەر ساتێک ئەگەرێکى کراوەیە.
سەردانى عێراق مەکەن
باڵێۆزخانەى ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییەکانى دەکات، سەردانى عێراق نەکەن بەهۆى مەترسیى (تیرۆر، ڕفاندن و ناسەقامگیرى) و دەشڵێت "توانامان سنووردارە بۆ حاڵەتى کوتوپڕى فریاگوزارى".
چاودێرى گەشتەکان بکەن
هەر لە ڕاگەیێندراوەکە هاتووە، ئەوانەى دەیانەوێت لە عێراقەوە گەشت بکەن بەر لە گەشتەکەیان لەکاتى گەشتەکە دڵنیا ببنەوە، چونکە ئەگەرى گواڕانکارى و دواخستنى گەشتەکان هەیە، ئەوانەش پێویستیان بە هاوکارى هەیە دەتوانن پەیوەندیی بە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغداد و کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر بکەن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا