سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنیى وەزیران: هێرشە بێپاساوەکانیى ئێران شەرمەزار دەکەین
سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنیى وەزیرانیى حکومەتى کاربەڕێکەر، ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت" هێرشەکانیى کۆمارى ئیسلامیى ئێران، شەرمەزار دەکەن و داوا لە حکومەتى فیدڕاڵ و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیى دەکەن سنوورێکى بۆ دابنێن.
پەیامى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان بۆ ئێران
لە ڕاگەیێنراوى سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنیى وەزیران، هاتووە "هێرشە بێپاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمیی کوردستان شەرمەزار دەکەن و بەردەوامی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات و داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن، کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت.
داواکاریى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێم لە حکومەتى فیدڕاڵ
سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنیى وەزیران، داوا لە حکومەتیی فیدڕاڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکات سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن.
هێرشەکانى ئەمڕۆ
ئەمڕۆ چەند هێرشێکى جیاواز کرایە سەر هەولێر و سلێمانى، لە هێرشەکانى سەر سلێمانى کە بۆ گوندى زڕگوێز بوو، ژمارەیەک پێشمەرگەى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانیى کوردستانى ئێران شەهید و برینداربوون.
1 کاتژمێر پێش ئێستا