هەواڵگریی سەربازى: 5 تیرۆریستمان لە 3 پارێزگا دەستگیر کرد

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق، لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری، دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی داواکراوی بەپێی ماددەی 4ـی دژەتیرۆر لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک و نەینەوا ڕاگەیاند و بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردن.

زانیارییە هەواڵگرییەکان و شوێنی دەستگیرکردنەکە

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هەموو ئەو کەسانەی بە بابەتی تیرۆر داواکراون و لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری، مەفرەزەکانیان هەستان بە دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریست لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک و نەینەوا.

ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ئەو تۆمەتبارانە پێشتر یاداشتی دەستگیرکردنیان بەگوێرەی حوکمەکانی ماددەی (4\1) لە یاسای دژەتیرۆر بۆ دەرچووە و بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا