د. ڕەوا عومەر: هەوکردنی ڕژێنی پرۆستات یەکێکە لە گرفتە تەندروستییە باوەکان لە پیاواندا
سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
د. ڕەوا عومەر، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ، هۆکارەکانی هەوکردنی پڕۆستات بۆ پیاوان دەخاتەڕوو.
هۆکارەکانی گرفتی هەوکردنی ڕژێنی پڕۆستات چین؟
گرفتی هەوکردنی ڕژێنی پرۆستات یەکێکە لە گرفتە تەندروستییە باوەکان لە پیاواندا، هۆکارەکانی بەپێی جۆری هەوکردنەکە دەگۆڕێن، باوترین هۆکارەکانی تووشبوون بە گرفتی هەوکردنی ڕژێنی پڕۆستات بریتین لە:
- هەوکردنی بەکتریایی: نیشانەکانی توند و لەناکاون (وەک تا و لەرزین)، لە هەوکردنی بەکتریایی درێژخایەندا بەکتریاکە بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە و دەبێتەهۆی هەوکردنی دووبارەبووەوە، زۆرجار نیشانەکانی سووکترن بەڵام بەردەوامن
- گرژبوونی ماسولکەکانی حەوز
- نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دەمار: تێکچوون یان برینداربوونی دەمارەکانی کۆئەندامی میزەڕۆ، بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری یان زەبرێکی دەرەکی
- فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ
- زەبری جەستەیی :لێخوڕینی پایسکیل یان ئەسپ بۆ ماوەیەکی درێژ یان هەر چالاکییەک کە فشاری ڕاستەوخۆ بخاتە سەر ناوچەی نێوان گون و کۆم
- کێشە پێکهاتەییەکان لە کۆئەندامی میزدا
- تەسکبوونەوەی بۆری میز کە دەبێتەهۆی دروستبوونی فشار لە کاتی میزکردندا و گەڕانەوەی میز بۆ ناو ڕژێنەکە
- گەورەبوونی پرۆستات لە تەمەنی گەورەتردا دەبێتەهۆی قەتیسبوونی میز و زیادبوونی ئەگەری هەوکردن
سەروەر سالار
3 کاتژمێر پێش ئێستا