براوەکانی خەڵاتی DAG ئاشکرا کران
دامەزراوەی DAG بۆ دەستکەوتە ئەدەبی و هونەرییەکان، لیستی براوەکانی ئەمساڵی بۆ باشترین خەڵاتەکانی خۆی ئاشکرا کرد.
براوەی خەڵاتە ئەدەبییەکە نووسەری ڕۆمانی گۆسیکییە
ئەمساڵ خانمە نووسەری ئەمریکی تیگان نیا سوانسن، وەکو باشترین خانمە نووسەر لەلایەن ڕێکخراوی داگەوە دەستنیشان کراوە، ڕۆمانی دووەمی بە ناونیشانی "We Do Not Dream of Salt Plagues"، کە لە ئاستی ناوەڕۆکدا ڕۆمانێکی گۆسیکییە، کردی بە خاوەنی نازناوی باشترین ڕۆماننووسی داگ.
خەڵاتی هونەری و موزیکیش لەخۆدەگرێت
ئەمساڵ 220 کەس بەرهەمیان بۆ دامەزراوەی داگ پێشکەش کرد و تەنیا حەوت دانەیان گەیشتنە قۆناغی کۆتایی، لە بنەڕەتی لیستی ئەم حەوت کەسە، دوو کەسایەتی دیکە هاوشانی سوانسن توانییان خەڵاتەکان ببەنەوە، ئەوانیش: ئێریک ئالیهاندرۆ هێرناندێز بۆ خەڵاتی باشترین هونەری وێنەیی و لوز ئێلینا مێندۆزا بۆ خەڵاتی باشترین موزیک.
هەریەک لە براوەکان بڕی 20 هەزار دۆلاریان وەکو پاداشت پێ دەدرێت هاوتای نازناوی باشترینی ساڵ.

4 کاتژمێر پێش ئێستا