بیژەن مورتەزەوی بەشداریی ئاهەنگی کۆتایی جامی جیهانی دەکات

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بیژەن مورتەزەوی، ژەنیاری بەناوبانگی ئێرانی، کە چەندین ساڵە لە ئەمریکا ئامێری ڤیۆلین دەژەنێت، بڕیارە لە ڕێوڕەسمی موزیکیی کۆتایی جامی جیهانی، ڤیۆلین بژەنێت.

هاوشانی هونەرمەندە جیهانییەکان دەبێت

گەرچی تاوەکو ئێستا فیفا بە فەرمی بەشداریکردنی ئەم ژەنیارە ئێرانییەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوە فارسییە نێودەوڵەتییەکان، مورتەزەوی لە ئاهەنگەکەدا بەشدار دەبێت و موزیک پێشکەشی ئامادەبووان دەکات هاوشانی مادۆنا، شاکیرا، BTS و چەندین هونەرمەندی دیکە.

کەی بەڕێوەدەچێت؟

ڕێکەوتی 19ی تەمموز، یاریی کۆتایی جامی جیهانیی 2026 لە شاری نیویۆرک و لەنێوان هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت، تیایدا، لە ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم یارییەدا، ژمارەیەک لە ئەستێرە دیارەکانی هونەری جیهان بەشداری دەکەن.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا